سەردێڕ:

حەشدى شەعبی دروستکردنى هێزى ئاسمانى رەتکردەوە

دواى تویتەکەى سەدر
فۆتۆ: 
2019-09-06

2556 جار خوێندراوەتەوە

دواى هۆشدارییەکەى موقتەدا سەدر بە حکومەتى عێراق راگەیاندنى دەستەى حەشدى شەعبی لە راگەیەنراوێکدا پێکهێنانى هێزێکى ئاسمانى رەتکردەوە.

پێشتر دەستەی بەڕێوەبردنی حەشدی شەعبی لە عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی هێزی ئاسمانی، ئەوەش پاڵپشت بە فەرمانی دیوانی ژمارە ٧٩ی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.

رەتکردنەوەى ئەو بڕیارە دواى ئەوە هات موقتەدا سەدر رێبەرى روتى سەدر شەوى رابردوو لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر رایگەیاند، ئەگەر حکومەت رێوشوێنى توند نەگرێتە بەر، بێ بەرى بوونى لەو حکومەتە رادەگەیەنێت.