سەردێڕ:

سەدر: حکومەتى عێراق چاکسازى نەکات بێبەری بوونمان لەو حکومەتە رادەگەیەنین

هەڕەشەى چوونەدەرەوە لە حکومەت دەکات
فۆتۆ: 
2019-09-05

2544 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر رایگەیاند، ئەگەر حکومەتى عێراق رێوشوێنى توند نەگرێتە بەر و چاکسازى نەکات بێبەری بوونى لەو حکومەتە رادەگەیەنێت.

سەدر لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر هاشتاگێکى بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتى ئەو هاشتاگە بەواتاى راگەیاندنى کۆتایی هێنانى حکومەتى عێراقییە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەر حکومەت رێوشوێنى توند نەگرێتە بەر، بێ بەرى بوونى لەو حکومەتە رادەگەیەنێت.

ئەو قسانەى موقتەدا سەدر هاوکاتن لەگەڵ جموجۆڵەکانى لیستى سائیرونى بەر بەرەوتى سەدر بۆ لێپرسینەوە لەژمارەیەک لە وەزیرەکان و گۆڕانکاریی وەزارى لە کابینەى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدیدا.

پیشتر حاکم زاملى سەرکردە لە رەوتى سەدر رایگەیاندبوو، هەندێک لە وەزیرەکان کارى پێویستیان نەکردووە، هەندێکى دیکەشیان لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و هەوڵ هەیە بۆ لەکارخستنى پێنج وەزیر.