سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گەنجێکی عێراقی بە بەکارهێنانی ئاو مۆسیقا دەژەنێت

فۆتۆ: 
2019-09-05

14318 جار خوێندراوەتەوە

سەجاد مەحمود ئەو گەنجە عێراقییەیە کە خاوەن بەهرەیەکی جیاوازە و بەشێک لە گرتە ڤیدیۆییەکانی بەفراوانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە و بەشێک لە بەکارهێنەران سەرسامی خۆیان بە تواناکانی ئەو گەنجە نیشانداوە.

 سەجاد ئامێری " گلاس هارپ" بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش دەژەنێت و بە یەکەم کەس دادەنرێت لە ئاستی عێراقدا کە بە بەکارهێنانی ئەو بەهرەیە میوزیک دەژەنێت بەبێ سوودوەرگرتن لە هیچ ئامێرێک.

ئەو گەنجە لە رێگەی بەکارهێنانی ئاو و چەند پەرداخێک دەتوانێت ژمارەیەک ئاواز و موزیکی سەرنجڕاکێشی دیکەش دروستبکات.