سەردێڕ:

تڕەمپ دەرگاى کۆبوونەوەى لەگەڵ رۆحانى بەکراوەیی هێشتەوە

فۆتۆ: 
2019-09-05

1581 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەرگاى کۆبوونەوەى لەگەڵ حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران بەکراوەیی هێشتەوە، لەچوارچێوەى کۆبوونەوەکانى داهاتووى کۆمەڵگەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک.

لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەنوسیدا لە کۆشکى سپى ترەمپ رایگەیاند، هەموو شتێک ئەگەرى هەیە رووبدات و هەمیشە دەرگاکان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ رۆحانی کراوەیە.

وتیشى، حەزدەکەن کێشەکان چارەسەربکەن و ئەگەریش بیانەوێت دەتوانن لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا تەواوی کێشەکان چارەسەربکەن.

ترەمپ چەند جارێک ئامادەیی نیشانداوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئێران، بەڵام بەرپرسانى ئەو وڵاتە بەردەوام دانوستان لەگەڵ واشنتۆنیان رەتکردووەتەوە پێش هەڵگرتنى سزاکان.