سەردێڕ:

بچووکترین کوڕى محەمەد مورسی کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2019-09-05

34398 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەى رۆژى چوارشەممە عەبدوڵا مورسی، بچوکترین کوڕى محەمەد مورسی سەرۆکی پێشووى میسر کۆچی دواییکرد.

بەگوێرەى ئاژنسی ئەنادۆڵ، عەبدوڵا مورسی بەهۆى جەڵتەى دڵەوە لە  نەخۆشخانە لە تەمەنى ٢٥ ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.

گیانلەدەستدانى بچووکترین کوڕى مورسی دواى ئەوە دێت کە رۆژى دووشەممە (١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩) محەمەد مورسی باوکى کە سەرۆکی پێشووی میسر بوو لە کاتی دادگاییکردندا کۆچی دواییکرد.

محەمەد مورسی جگە لە عەبدوڵا، سێ کوڕ و کچێکى دیکەى هەیە بە ناوەکانى ئوسامە و ئەحمەد و شەیما و عومەر.