سەردێڕ:

پەرلەمانى بەریتانیا رێگریى دەرچوونى وڵاتەکەی لە یەکێتى ئەوروپا بەبێ رێککەوتن پەسەندکرد

فۆتۆ: 
2019-09-04

5115 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانى بەریتانیا پڕۆژە یاساى رێگریى لە دەرچوونى وڵاتەکە لە یەکێتى ئەوروپا بەبێ رێککەوتن پەسەندکرد، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات.

پڕۆژەکە بە دەنگى ٣٢٧ پەرلەمانتار پەسەندکرا، بۆ رێگرى لە دەرچوونى بەریتانیا لە کۆتایی مانگى داهاتوودا لە یەکێتى ئەوروپا بەبێ رێککەوتن.

ئەو هەنگاوە کە پڕۆسەى چوونە دەرەوەى بەریتانیا لە یەکێتیى ئەوروپا بۆ ماوەى سێ مانگى دیکە دوادەخات، لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمانتارە ناڕازییەکانى پارێزگارانەوە پشتیوانى دەکرێت.

لاى خۆیەوە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا داواى لە پەرلەمان کرد پشتیوانى لە هەڵبژاردنى پێشوەختە بکات لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوودا (١٥ی ئۆکتۆبەر).

لاى خۆیەوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا داواى لە پەرلەمان کرد پشتیوانى لە هەڵبژاردنى پێشوەختە بکات لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوودا.