سەردێڕ:

یوتیوب هەڵمەتێکی سڕینەوەی ڤیدیۆی دەستپێکردووە

فۆتۆ: 
2019-09-04

6354 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای یوتیوب ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی سڕینەوەی ئەو ڤیدیۆیانەی چەناڵەکانیان کە پەیامی ڕق و کینە بڵاودەکەنەوە، کە ئەوە دژی سیاسەتی کۆمپانیاکەیانە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی، کۆمپانیای فەیسبوک بەتەنها لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا ١٠٠ هەزار ڤیدیۆی سڕیوەتەوە کە ناوەڕۆکەکانیان پەیامی ڕق ئامێزبوون، و ٣٠ هەزاریان لە مانگی ڕابردوودا سڕاونەتەوە، هاوکات ١٧ هەزار چەناڵی بەهەمان هۆکار داخستووە.

هەڵمەتەکە ئەو کۆمێنتانەش دەگرێتەوە کە دەستەواژەی نەشیاو و پڕ ڕق و کینەی هەڵگرتووە و لە ماوەی سێ مانگدا ٥٠٠ ملیۆن کۆمێنتی سەر گرتە ڤیدیۆکانی یوتیوب سڕاونەتەوە.

کۆمپانیای یوتیوب ئەوەشی ڕاگەیاندووە، سیستەمی ئۆتۆماتیکی چاودێریکردنی یوتیوب توانیویەتی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا چاودێری لەسەدا ٨٧ی ڤیدیۆکان بکات.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، ڕەخنەگران پێیان وایە هێشتا کاری دیکەی زۆر ماوە بکرێت بۆ بنەبڕکردنی ڤیدیۆی ڕق ئامێز لە پێگەی یوتیوب.