سەردێڕ:

ئیسرائیل وێنە و نەخشەی کارگەکانی دروستکردنی موشەکی حزبوڵای لە نزیک بەیروت بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-09-04

4117 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنە و نەخشەیەک بانگەشەی ئەوە دەکات حزبوڵای لوبنان بە هاوکاری ئێران سەرقاڵی دروستکردنی موشەکی زیرەکن.

بەپێی ئەو نەخشە و وێنانە لە دۆڵی بیقاعی رۆژهەڵاتی بەیروت چەند یەکەیەک وەک کارگەی بەرهەمهێنانی موشەکی زیرەک دیاریکراون.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حزبوڵا بۆ پارێزگاری لە بەرنامە موشەکیەکەی چەند بەشێکی پێشکەشتووی موشەکەکانی لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی حەشارداوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و نەخشانە دوای ئەوە دێن کە هەفتەی رابردوو جاناتان کۆنریکاس وتەبێژی سوپای ئیسرائیل باسی لەوەکردبوو، سێ ئەفسەری فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران سەرقاڵی گۆڕینی موشەکە ئاساییەکانی حزبوڵان بۆ موشەکی زیرەک، کە توانایەکی وردیان هەیە لە پێکانی ئامانجەکانیان.

تا ئێستا حزبوڵا لە بارەی ئەو وێنە و بانگەشانەی ئیسرائیل هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە.


مصنع الصواريخ الدقيقة في البقاع