سەردێڕ:

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵای دژی کوەیت بەرزکردووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-09-04

2946 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی کوەیت نیگەرانی نیشاندا بەرانبەر ئەو سکاڵایەی، کە عێراق دژی کوەیت ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کردووە.

عومەر تەباتەبائی ڕایگەیاند، ئەوەی حکومەتی عێراق کردووەیەتی کارێکی نەشیاوە و دەبوایە هەر کێشەیەک لەنێوان هەردوو وڵات لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەربکرایە.

تەباتەبائی وتیشی، ئاشکرایە کە عێراق دۆستایەتی نازانێت و ئەو چاکانەی لەبەرچاو نیە کە کوەیت بۆ عێراق کردووەیەتی لە پێشکەشکردنی یارمەتی و بونیادنانی چەندین نەخۆشخانە.

ئەوە لە کاتێکدایە عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کردووە و تیایدا کوەیتی تۆمەتبارکردووە بە گرتنەبەری سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیعی لە ڕێگەی گۆڕینی جوگرافیای سنوری دەریایی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.