سەردێڕ:

رۆژی پێنجشەممە موچەى ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی حوزەیران
فۆتۆ: 
2019-09-03

159880 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارەی خستووەتەسەر حسابی وەزارەتی دارایی، بەگوێرەی بەرنامەی وەزارەتیش رۆژی پێنجشەممە (٢٠١٩/٩/٥/) موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩یە و حەوتەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هـ.ع