سەردێڕ:

ئەو ژمارەیەی ماوەی ٧٠ ساڵە زانایانی بیرکاری توشی شۆک کردوە!

فۆتۆ: 
2019-09-03

36064 جار خوێندراوەتەوە

بە تەماشاکردنی سەرەتایی ژمارە(٦١٧٤) بە گەورە نایەتە بەرچاو، بەڵام زانایانی بیرکاری و پسپۆڕانی یاریکردن بە ژمارەیی لە ساڵی ١٩٤٩وە، توشی شۆک کردوە.

چوار ژمارە هەڵبژێرە، هەر ژمارەیەک کە دەتەوێت، بەمەرجێک لانیکەم دوو دانەیان جیاوازبێت( ئەگەر ژمارە سفریش بێت)، با وادانێین ئەو ژمارەیەی هەڵتبژاردوە بریتییە لە ١٢٣٤.

لە بچوکەوە بۆ گەورە ڕیزی بکە: ٤٣٢١

ئێستا لە گەورەوە بۆ بچوک ڕیزی بکە: ١٢٣٤

ژمارە بچوکەکە لە ژمارە گەورەکە دەربکە: ٤٣٢١-١٢٣٤

ئێستا ئەو ئەنجامە کە بەدەستت هێناوە هەنگاوی ٢و٣و٤ دووبارە بکەرەوە، بەم شێووەیە:

٤٣٢١١٢٣٤ =٣٠٨٧

لەبچوکەوە بۆ گەورە: ٨٧٣٠

لەگەورەوە و بۆ بچووک: ٠٣٧٨

ژمارە بچوکەکە لە ژمارە گەورەکە دەربکە: ٨٧٣٠ – ٠٣٧٨= ٨٣٥٢

با سێ هەنگاوەکە دووبارە بکەینەوە لەگەڵ ئەم ئەنجامەی بەدەستمان هێناوە، 

٨٥٣٢٢٣٥٨= ٦١٧٤

ئێستا هەنگاوەکان لەگەڵ ژمارە (٦١٧٤) خۆیدا دووبارە بکەرەوە، لە بچووکەوە بۆ گەورە، لە گەورە بۆ بچوک، پاشان ژمارە بچوکەکە لە ژمارە گەورەکە دەربکە.

٧٦٤١١٤٦٧ = ٦١٧٤ 

کەواتە بەم شێووەیە ئەگەر ئەم هەنگاوانە دووبارە بکرێتەوە هەمان ئەنجام بەدەست دەهێنین ئەویش ژمارە : (٦١٧٤)  .

لەوانەیە وابزانیت ئەمە ڕێکەوتە، کەواتە ژمارەیەکی تر تاقیبکەرەوە بۆ نموونە : ٢٠٠٥

داتاریا ڕامشاندرا کابریکار، زانای بیرکاری هیندی ( ١٩٠٥-١٩٨٦)، ئارەزووی ئەوەبووە یاری بە ژمارەکان بکات، بەمشێووەیە گەیشت بە جوانی نهێنی ژمارە  (٦١٧٤) .

کابریکار کە بە ئالودەبووی ژمارەکان ناسرابوو، ئەم دۆزینەوەیەی لە کۆنگرەیەکدا بۆ بیرکاری ئاشکراکرد لە شاری مادراس لە ساڵی ١٩٤٩.

کابریکار دەرچووی زانکۆی مۆمبای هیندستان بوو و ژیانی بە پیشەی مامۆستایی بەسەربردوە لە خوێندنگەی شاری دیفلالی بچوک لە باکوری مۆمبای، هەرچەندە زۆر ڕووبەڕووی گاڵتەپێکردن بۆتەوە و زاناکانی بیرکاری پشتگوێیان دەخست و دووریان دەخستەوە، چونکە کارەکانیان بە بێ مانا وەسف دەکرد و زۆر بە دەگمەن بۆ کۆنگرە و زانکۆکان بانگێشت دەکرا لەبەرئەوەی ڕێگایەکی سەیری هەبوو لە ڕوونکردنەوەدا، بەڵام نوسەرێکی کارامە بوو بەتایبەتی لە بڵاوکراوە زانستییەکاندا.

لە ساڵانی حەفتاکاندا نوسەری ئەمریکی مارتن گاردنەر بابەتێکی لە ڕۆژنامەی " سایەنتیفیک ئەمریکا" دا بڵاوکردەوە و نوسیبوی، جیهان ئەمڕۆ دان بە کابریکار و دۆزینەوەکانیدا دەنێت و کارەکانی پەسەند دەکات چونکە جیهانی توشی شۆک کردوە بەتایبەتی ئەوانەی ئارەزووی یاریکردنن بە ژمارەکان.

هەروەها پرۆفیسۆر یوتاکا نیشیاما، مامۆستای زانکۆی ئۆساکای ژاپۆن وتی، بەڕاستی ژمارە ٦١٧٤  ژمارەیەکی سەیرە و پڕە لە نهێنی شاراوە!.