سەردێڕ:

ئەمریکا ​پێنج هەزار سەرباز لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە و پێنج بنکەی سەربازییش دادەخات

فۆتۆ: 
2019-09-03

1270 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان رایگەیاند، ئەمریکا نزیکەی ٥٠٠٠ سەرباز لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە و لە ماوەی ١٣٥ ڕۆژدا پێنج بنکەی سەربازیی دادەخات، ئەمەش بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی کە لەگەڵ تاڵیباندا پێی گەیشتوون.

زەڵمای خەلیلزاد ئاماژەى بەوەدا، ئەو ڕێککەوتنەی دوای مانگێک لە وتوێژەکان لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان پێی گەیشتوون دەبێت پێش ئەوەی واژۆ بکرێت سەرەتا لەلایەن دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمەریکاوە پەسەند بکرێت.

لاى خۆیەوە، وتەبێژی سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاند، ڕەشنووسی ڕێکەوتنەکە بە سەرۆکى ئەفغانستان  ڕاگەیەندراوە و سەیری وردەکارییەکانی ڕێکەوتنەکە دەکات پێش ئەوەی بۆچوونی خۆی ڕابگەیەنێت.

بەپیی رەشنوسەکە، لەبەرامبەر قۆناغی یەکەمی کشانەوەی ئەمریکادا تاڵیبان پابەند دەبێت بەوەی ڕێگە نەدات چەکدارەکان خاکی ئەفغانستان بەکاربهێنن بۆ پلانگێڕان بۆ هێرش دژی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی

هەروەها لە باس لە وتوێژ کراوە لەنێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستاندا تا بگەن بە چارەسەرێکی سیاسیی بەرفراوان بۆ کۆتای هێنان بە شەڕی نێوانیان.