سەردێڕ:

ئەردۆغان یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبەکەى دوردەخاتەوە

فۆتۆ: 
2019-09-03

3409 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی جێبەجێکاری حیزبی داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار لە تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووى لە حیزبەکەى دوورخستەوە.

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکاری ناوەندی حیزبی داد و گەشەپێدان کە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە سەرکردایەتی کراوە و بەپێی بڕیاری لیژنەی ئاگادارکردنەوە بە کۆی دەنگ بڕیارى دوورخستنەوەی ئەحمەد داود ئۆغلو پەسەند کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سێ ئەندامی دیکەی ناو حیزبەکە دوورخراونەتەوە بەهۆی ڕەخنەگرتنیان لە ئەردۆغان وهەوڵدان بۆ بونیادنانی حیزبێکی سیاسی نوێ.

لیژنەی جێبەجێکاری ناوەندی حیزبی داد و گەشەپێدان جگە لە داد ئۆغڵۆ هەریەکە لە ئەیهان سەیف ئوستون و سەلجوق ئوزداغ و عەبدوڵا باسکی لە حیزبەکە دورخراونەتەوە.

ئەحمەد داود ئۆغلو پۆستی وەزیری دەرەوە و پاشان سەرۆکی حکومەتی گرتە دەست تا کاتی دەستلەکارکێشانەوەى لە ساڵی ٢٠١٦، دوابەدوای ئەوە حیزبی دەسەڵاتدار ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆیەوە و بە لادان لە چەمکە بنەڕەتییەکان تۆمەتبارکرا.

ئەردۆغان ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی سوربوون لەسەر دوبارەکردنەوەی  هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە حوزەیرانی ڕابردوودا، دوای دۆڕانی بەرامبەر بە ڕکابەرەکەی لە مانگی ئازار دا.

هەروەها داود ئۆغلو بڕیارێکی ئەردۆغانی ڕەتکردەوە دەربارەی لەکارلابردنی سێ سەرۆکی شارەوانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەهۆی تێوەگلانیان بە بابەتی تیرۆرەوە.