سەردێڕ:

عێراق.. بە تۆمەتی سیخوڕیکردن ٤٠ کۆمپانیای ئەمنى تۆمەتبارکراون

فۆتۆ: 
2019-09-03

1764 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سۆمەرییە لە سەرچاوەیەکى ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، کۆمپانیا ئەمنییە بیانییەکان کە ژمارەیان لە ٤٠ کۆمپانیا زیاترە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن تۆمەتبارکراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کۆمپانیا ئەمنییانە ڕێگەپێدراون بەپێی گرێبەست لەلایەن حکومەتەوە، بەڵام چەند تۆمەتێک ڕووبەڕوویان کراوەتەوە بە سیخوڕیکردن بەوەی کە ئەوانە سوپایەکن دەیانەوێت سەروەری عێراق لەناوببەن.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، کە چەند داواکارییەک هەیە بۆ کارەکانی ئەم کۆمپانیایانە کە بەشێک بن لە پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانی عێراق یاخود هێزە تایبەتییەکانی عێراق.

فشارەکانى سەر ئەو کۆمپانیایانە زۆر جدین، بەڵام لۆژیک نییە و پەیوەستن بە ئاسایشی نێردە بیانییەکانەوە و بەپێی ئەو گرێبەستانەی پێشتر کراون لەگەل ئەم کۆمپانیایانەدا.

هاوکات بەرپسێکی ئەمنی ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە، حکومەتی عێراق سەرجەم زانیارییەکان بە ووردی دەپارێزێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کە لە وڵاتەکەدا کاردەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کاڕێکی نایاسایی لە دژی ئەو کۆمپانیایانە تۆمارنەکراوە و بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەت عێراقدان.

ئەو بەرپرسە ئەوەی ڕاگەیاند کە چەند هەوڵێک هەیە بۆ پێداچوونەوە و چاکسازی لە یاسای ڕێگەپێدانی ئەو کۆمپانیایانە، بەڵام ناکرێت ئەو یاسایانە بە خواستی هیچ لایەنێک بێت، بوونی نێردە دیبلۆماسییەکان و پاشکۆ بیانییەکان بە ناوە جیاوازەکانیانەوە، هەروەها کۆمپانیاکان و پیاوانی خاوەن کاری نا عێراقی،  هەموو پەیوەستن بە کۆمپانیاکانی پاراستنەوە و متمانەیان پێیان هەیە.