سەردێڕ:

بەهۆی گڕگرتنی کەشتییەک لە کالیفۆڕنیا ٣٤ کەس گیانیانلەدەستداوە

پێنج کەس ڕزگارکراون
فۆتۆ: 
2019-09-02

11729 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانى ئاگرکوژێنەوەی باشورى کالیفۆرنیا ڕایانگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی کەشتییەک لە کەناراوەکانی کالیفۆڕنیا ٣٤ کەس گیانیانلەدەستداوە.

مایک ئیلەسن بەڕێوەبەری بەشی ئاگرکوژێنەوەی سانتا باربارا لە باشورى کالیفۆرنیا رایگەیاند، سانتا باربارا نیشانەیەکی بانگکردن و بەهاناوەچونیان پێگەیشت لە کەشتییەکەوە لە کاتژمێر سێ و ٣٠ خولەکی بەیانیدا بە کاتی ناوخۆ.

ووتیشى، دوکەڵێکی زۆر ناوچەی گڕگرتنی بەلەمەکەی داپۆشیوە و"ئێمە ئاواتەخوازین هەندێکیان بتوانن بە مەلە بگەنە کەناراوەکە و پلانمان هەیە بۆحاڵەتی خراپتر".

ئارۆن بێمیس، بەرپرسی پاسەوانانی کەناراوەکە بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، لە ئێستادا چوار تیمی فریاکەوتن بەرەو کەناراوەکە هاتوون و بۆ یارمەتیدانی سەرنشینەکانی کەشتییەکە، بەڵام هێشتا ژمارەی بریندارەکان نەزانراوە.

ئارۆن ئەوەشی وت، ژمارەی سەرنشینەکانی کەشتییەکە ٣٩ کەس بوون و پێنج کەسیان توانیویانە داببەزنە خوارەوە بەهۆى ئەوەی ئەوانە لە کابینەی سەرەکیدا بوون و ٣٤ سەرنشینەکەی دیکە لە قاتەکانی خوارەوەدا گیریان خواردووە و نەیانتوانیوە خۆیان ڕزگار بکەن.

بەوتەى بەرپرسانى ناوچەکە، بەلەمەکە بۆ مەبەستی ڕاوکردن بەکارهاتووە و لە شەواندا کاری شیکاریان کردوەوهەروەها کۆمەڵێک کەسی ژێردەریاییان لەگەڵدابووە.

لە ئێستادا ئاگرکوژێنەوەکان یارمەتی کوژاندنەوەی ئاگرى کەشتییەکە دەدەن لە بەشی باکوری دورگەی سانتا کروز کە دەکەوێتە کەناراوەکانی کالیفۆرنیاوە لەناو دوورگەکانی پارکی نیشتیمانی.