سەردێڕ:

موبایلى ئایفۆن ١١ دەخرێتە بازاڕەوە

فۆتۆ: 
2019-09-02

26331 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمریکى کۆتایی ئەم مانگە سێ مۆدێلی نوێی ئایفۆن بەناوەکانی ١١، ١١ پرۆ و ١١ پرۆ ماکس دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

ماڵپەڕی تایمز ناو بڵاویکردەوە، کۆمپانیاى ئەپڵ لە کۆنگرەیەکدا ڕۆژی ١٣ى ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ داواکارى پێشوەختەى کڕینى جۆرە نوێکانی ئایفۆن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پرۆسەى فرۆشتن لە ٢٠ى ئەیلول دەستپێدەکات واتە هەفتەیەک دواى داواکارى پێشوەختەى کڕینى ئایفۆنەکان.

 کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، هەر سێ جۆرى ئایفۆنەکە بەیەک قۆناغ بڵاودەکاتەوە نەک قۆناغ بە قۆناغ کە پێشتر کۆمپانیاى ئەپڵ جۆرى جیاوازى موبایلەکانى بڵاودەکردەوە.

کۆمپانیاکە ڕونیکردووەتەوە، تایبەتمەندى مۆبایلى ئایفۆن ١١ هەندێک نوێکارى بنەڕەتى تێدا کراوە گرنگترینیان پشتبەستنە بە کامێراى تێکەڵ لەهەمان کاتدا پاراستنى شاشەى LSD ، و دواخستنى شاشەى OLED بۆ ساڵى ٢٠٢٠.

بەپێى ڕاپۆرتەکان کۆمپانیاى ئەپڵ موبایلەکانى ئایفۆن ١١ پرۆ و ١١ و ماکس گرنگى پێدەدات و پێنوسێکى لەگەڵدایە کە بە ئەپڵ پێنسڵ ناونراوە کە کۆمەڵێک کارى پێ دەکرێت لە شۆڕشى نوێى هونەریدا.

ئەپڵ ئاماژەى بەوەکرد، خستنە بازاڕى جۆرى نوێى موبایلەکانى ئایفۆن ١١ بە ڕەنگى جیاواز و دیارترینیشیان ڕەنگى سەوز و مۆرە.

بڕیاریشە ئێوارەى ڕۆژى ١٠ى ئەیلول لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانى جیهانیدا کۆمپانیاى ئەپڵ جۆرى ئایفۆنەکانى ١١ بڵاوبکاتەوە.

هاوکات پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژی ڕایدەگەیەنن، چاوەرواندەکرێت نرخی مۆبایلی داهاتووی ئەپڵ هەرزانتر بێت، بە تایبەت دوای ئەوەی کۆمپانیاکە ڕووبەڕووی ڕەخنە و گلەییەکی زۆر بوویەوە کاتێک ئایفۆنی جۆری ئێسک و ئێسک ئێسی بە نرخێکی گران خستە بازاڕەوە.