سەردێڕ:

سوپای پاسداران: پێنج هێزی چەکداری ناوچەکە پشتیوانیمان دەکەن

هۆشداریی داوەتە وڵاتانی دراوسێ
فۆتۆ: 
2019-09-02

9563 جار خوێندراوەتەوە

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هۆشدارییان داوەتە وڵاتانی دراوسێ لەوەی هێرشدەکەنە سەر هەر وڵاتێک کە خاکەکەی بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، وئاماژەشی بەوەکرد کە پێنج هێزی چەکداری ناوچەکە پشتیوانی ئێران دەکەن.

علی شادومانی لیوا لە سوپای پاسداران، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ى ئەیلولى ٢٠١٩، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی " تەسنیمی" ئێرانی ڕایگەیاند، تاران بە وڵاتانی دراوسێی ڕاگەیاندوە کە، هەر ناوچەیەک دەکاتە ئامانج کە لەڕێگەیەوە هێرشی بکرێتە سەر، ئاماژەشی بەوەکردووە، هەر جەنگێک ڕووبدات کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکانی دۆست و دوژمنەکانی ئێران دەکەونە ژێر کۆنتڕۆڵی تارانەوە، هۆشداریشیدا لەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکە دەکەونە مەودای موشەکەکانی ئێرانەوە.

باسى لەوەشکردووە، ( حەسەن نەسروڵا) سکرتێری گشتی حیزبوڵا کوڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیە، و بزوتنەوەی ئەنساروڵای حوسی کە ملیۆنان هاوڵاتی یەمەنی پەیوەنیدییان بە بزوتنەوەکەوە کردوە و پشتگیری و بەرگری لە ئێران دەکەن.

ئەوەشی وت، "ئەوەی ئێران لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە سوریا و وڵاتانی دەوروبەری خەرجی کردووە، خزمەتی بە ئامانجەکانی ئێران و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە کردووە، ئەم بڕە پارە کەمە بۆ دەستکەوتی سیاسی و ئەمنی ئێرانە".

ناوبراو وتیشی، لیوا علی شادومانی هەڕەشە لە وڵاتە عەرەبییە بچوکەکانی ناوچەکە دەکات کە داوا لە ئەمریکا دەکەن هێرش بکاتە سەر ئێران، و وتی " هیچ شتێک نامێنێتەوە لەکاتێکدا جەنگ لە ناوچەکەدا بەرپا بێت.

ڕاشیگەیاند، پێویستە وڵاتانی کەنداو بزانن کە ئێران لە جەنگەکەدا سەرکەوتوو دەبێت و لەناوچوونی ئەو وڵاتانەی هاندەری جەنگن کارێکی حەتمییە، وە تواناکانی ئێران بە موشەکەوە سنوردار نییە و هیچ کێشەیەکی ناوچەکە بەبێ ئێران چارەسەرنابێت و ئەو سێ دوورگەیەی کەنداویش هێڵی سوورە".