سەردێڕ:

سەرکردەیەکى عێراقى دروستکردنى پارێزگایەکى نوێ ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2019-09-02

5892 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەکى عێراقى کۆبونەوەیەکی نهێنی ئاشکرا کرد کە لە قەزای حەدیسە بەڕێوەچووە بۆ تاوتوێکردنی بونیادنانی پارێزگایەکی نوێ لە خۆرئاواى عێراق.

عبداللە عەتا جغێفی، سکرتێری گشتی حیزبی ( ئەحرار ئەلفوڕات)، ڕۆژی دووشەمە ٢ى ئەیلولى ٢٠١٩، کۆبونەوەیەکی نهێنی ئاشکرا کرد کە لە قەزای حەدیسەى پارێزگاى ئەنبار بەڕێوەچووە  و تێیدا بەرپرسانی سیاسی و ئەکادیمی و هۆزەکان بەشداربوون تیایدا و سەبارەت بە دەستپێکردن بە پرۆژەی دروستکردنی پارێزگایەکی ڕۆژئاوا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پارێزگاکە قەزاکانی هیت و حەدیسە و قائم و ناحیەکانى دەوروبەرى لە سنوری سوریا و ڕەتبە لەسەر سنوری ئەردەن و نەخیب لەسەر سنوری سعودییە سەر بەو پارێزگا نوێیە دەبن و ڕومادی و خالیدیە و حەبانییە و فەلوجە و کەڕمە سەر بەپارێزگای ئەنبار دەبن.

باسى لەوەشکرد، کاتی کۆبونەوەی لیژنەی پێکهێنان بۆ بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندنی پرسى پارێزگا نوێیەکەی ڕۆژئاوا بەشێوەی فەرمی لەسەرەتای مانگی داهاتوو(تشرینی یەکەم) لە قەزاى عانە دەبێت.

سوهەیب ڕاوی، پارێزگاری پێشووی ئەنبار کە ئەندامێکی سەر بە حیزبی ئیسلامییە ڕایگەیاند، پڕۆژەی پارێزگاکەی ڕۆژئاوا نزیک بۆتەوە لە تەواوبونی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و فەرمییەکان، هەروەها ئەم جوڵانەوەیە لەلایەن بەرپرسانی سیاسی پارێزگای ئەنبارەوە ئەنجام دەدرێت و سەرجەم کارەکان بەپێی دەستور بەڕێووە دەچێت کە ڕێگری لە بونیادنانی پارێزگاى نوێ ناکات.

سوهەیب ڕاوی ئەوەشی ڕوونکردەوە کە، ئەوان لە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکە کە لە ئێستادا داخوازییەکی زۆری لەسەرە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆی ئەو قەیران و کێشەو گرفتانەى دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی دەبنەوە لەگەڵ سەنتەری پارێزگای ڕومادی دا، و هەروەها ناکۆکییەکانی نێوان حیزبی ئیسلامی عێراقی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی ناو ئەنباردا.