سەردێڕ:

خاچی سور: لە هێرشێکى سعودیەدا لە یەمەن ١٠٠ کەس کوژران

شەڕ و ئاڵۆزییەکانى یەمەن
فۆتۆ: 
2019-09-02

1489 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى خاچى سورى نێودەوڵەتى ئاشکرایکرد، لە هێرشێکى هێزەکانى هاوپەیمانیی عەرەبى بە سەرکردایەتى سعودیە بۆ سەر یەمەن ١٠٠ کەس کوژران.

فرانز ڕاوشتاین سەرۆکی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە یەمەن بە ئاژانسی رۆیتەرزى راگەیاندووە، هێرشەکە کراوەتە سەر بەندیخانەیەک لە شارى زومار لە باشورى رۆژئاواى یەمەن و تائێستا نزیکەى ١٠٠ کەس کوژراون.

وتیشی، بەهۆى رووخانى بیناکەوە ژمارەیەک لاشە کەوتوون بەژێرەوە و بەدواى تەرمى کوژراوەکاندا دەگەڕێن.

لەلایەکى دیکەوە هاوپەیمانێتی عەرەبى بە ڕابەرایەتی سعودیە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆگایەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی حوسییەکانیان کردووەتە ئامانج.