سەردێڕ:

ئەو کاتانەی نابێت پەنیری تێدا بخورێت

فۆتۆ: 
2019-09-01

26118 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان و شارەزایانی خۆراک ئەوەیان ڕاگەیاندووە، کە پێویستە لە خواردنی پەنیر دووربکەویتەوە لەو کاتانەی نەخۆشی تایبەت بە کۆئەندامی هەرس یاخود نەخۆشییەکانی دیکە توشی مرۆڤ دەبن.

بەپێی ووتەی زانایانی پەیمانگای "رۆزویڵ پارک"ی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە،  پێویستە خواردنی پەنیر دووربخرێتەوە لە ژەمە خۆراکەکان، یاخود زۆر کەمی لێبخورێت، بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی کە لە بنەماڵەکانیاندا ئافرەتانی توشبوو بە شێرپەنجەی مەمک  هەن لەبەرئەوەی پەنیر مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاتردەکات.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی خستەڕوو، خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە بەڕێژەی ١٥%، لەکاتێکدا خواردنی پەنیر بەتەنها مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە زیاددەکات بەڕێژەی ٥٣% .

لەگەڵ ئەوەشدا، ئامۆژگاری ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە توشبوون بە بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵی درێژخایەن خۆیان دووربگرن لە خواردنی پەنیر، هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی کێشەی هەرس، هەوکردنی ڕیخۆڵەکان، سکچونی بەردەوام ، نەخۆشییەکانی پەنکریاس، شێرپەنجە و هەوکردنی جگەریان هەیە پێویستە بە تەواوی دووربکەونەوە لە خواردنی پەنیر،

ئامۆژگاری خواردنی پەنیر ناکرێت بۆ کەسانێک نەخۆشییەکانی گورچیلەکانیان هەبێت لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر خوێ و پرۆتین لە پێکهاتەی پەنیردا هەیە.

هەندێک لە پزیشکان ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە، ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە یاخود نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە نابێت پەنیرێک بخۆن کە ڕێژەی چەوری تیایدا بگاتە ٣٠% بۆ ئەو ژنانەی سوڕی مانگانەیاکی توندیان هەیە یاخود ژانەسەری توند نابێت بە هیچ شێوەیەک پەنیر بخۆن.