سەردێڕ:

بەها ئەعرەجی : سەندنەوەی متمانه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌مانخاته‌ عیراقێكى پڕ ئاژاوه‌وە

فۆتۆ: 
2019-09-01

996 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، هه‌نگاوه‌كان بۆ سەندنەوەی متمانه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌یانخاته‌ به‌رده‌م عیراقێكى پڕ ئاژاوه‌وە.

بەها ئەعرەجی  لە تویتێکدا رایگەیاندووە، لە بارودۆخی ئێستاى عێراق و ناوچه‌كەدا‌، ئه‌وانه‌ى پلانى ئه‌وه‌ داده‌نێن متمانه ‌له‌ حكومه‌ت وه‌ربگرنه‌وه‌ دنیابینى سیاسى و شاره‌زایى بنیادنانى ده‌وڵه‌تیان نییه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ ناتوانن خوێندنه‌وه‌یان بۆ دۆخەکە هه‌بێت.

ئەعرەجی راشیگەیاندوە،  ئه‌گه‌ر حكومه‌ت لاوازه ‌ئه‌وه ‌بژارده‌ى خۆیانه‌، چاره‌سه‌رى حكومه‌تێكى لاواز به‌وه‌ده‌كرێت له‌رێگه‌ى گۆڕانكاریى لە وەزیرەکان و ده‌ستكراوه‌کردنی سه‌رۆكى حكومه‌ت،‌ به‌هێز بكرێت.

لەژێر ناوى کەمى خزمەتگوزارى و جێبەجێنەکردنى کارنامەى حکومەتەکەیدا، چەند فراکسیۆنێک و لایەنێکى سیاسى پرسى سەندنەوەى متمانەیان لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق و کابینەکەى گەرمکردووە.

هاوپەیمانى فەتحیش کە بە گەورەترین پاڵپشتیکەرى حکومەتى ئێستاى عێراق دادەندرێت، هەڕەشەى چونە ڕیزى ئەو فراکسیۆنانەى کردووە کە داواى هەڵوەشاندنەوەى حکومەتەکەى عەبدولمەهدى دەکەن.