سەردێڕ:

یۆنان بڕیاری نوێی لەبارەی کۆچبەرانەوە دەرکرد

فۆتۆ: 
2019-09-01

16821 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی یۆنان ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەبارەی کۆچبەرانی وڵاتەکەوە دەرکرد، لە نێویشیاندا خێراکردن لە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەراندا.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارە نوێیانەدا، بڕیاریشدراوە کۆچبەران لە دورگەکانی سەر بە یۆنانەوە بۆ ناو وڵاتەکە بگوازرێنەوە، هەروەها چالاکی گەڕان و دەوریەی هێزە ئەمنییەکانی یۆنانیش لەسەر سنورەکان زیاد دەکرێن.

ڕاگەیاندنی ئەو ڕێکارە نوێیانە دوای ئەوەدێت ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی ٦٠٠ کۆچبەر بە ڕێگای دەریایی خۆیان گەیاندە یۆنان، کە ئەوەش یەکەم لێشاوی لەوجۆرەبوو لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.

گەیشتنی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران بە دوورگەکانی سەر بە یۆنان قەرەباڵغی زیاتر لە کەمپی کۆچبەرانی ئەو دوورگانەدا دروستدەکات کە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری گرتووەتەخۆ، کە بەشی زۆریان بە ڕەچەڵەک ئەفغانین و بە خێزانیی کۆچیان کردووە.

یەکێک لەو کەمپانەی کە زیاد لە توانای خۆی کۆچبەری گرتووەتەخۆی، کەمپی مۆریایە لە دوورگەی لێسبۆس، کە بە گوێرەی ڕێکخراوە مرۆییەکان دۆخی ناو ئەو کەمپە "نامرۆییە".