سەردێڕ:

وادەى دابەشکردنى موچەى مانگى حوزەیران ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2019-09-01

138477 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتى دارایی ئاشکرایکرد، رۆژى ٥ى ئەیلول موچەى مانگى حوزەیران دابەشدەکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تى راگەیاند، تا ٥ى ئەم مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارەی موچەخۆران دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و لە پئنجی مانگ دەست بە دابەشکردنى دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم مانگە کێشەی ناردنی پارەکەی بەغدایان نابێت، چونکە مانگی پێشوو بەهۆی پشووەکانەوە ئەو کێشەیە دروستبوو.

ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی حوزیرانى ٢٠١٩یە و حەوتەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.