سەردێڕ:

پێنج ئەندامى خێزانێک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژران

فۆتۆ: 
2019-08-31

36664 جار خوێندراوەتەوە

لە باشورى شارى موسڵ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و پێنج ئەندامى خێزانێکیان کوشت.

زیاب جبوری ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵى راگەیاندووە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە ناحیەی حەمام عەلیل کە ٢٠ کیلۆمەترلە باشوری شاری موسڵ و ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دورە، سەرۆک خێزانێک و چوار لە کوڕەکانیان کوشتووە.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرلەوەی هێزە ئەمنییەکان بگەنە شوێنی رووداوەکە، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو کارە، دەست پێکردووە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لەو کارە رانەگەیاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تائێستاش دۆخى ئەمنى ناوچەکانى باشورى عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان ناسەقامگیرە و بەهۆى بوونى  چەکدارانى داعش و گروپی چەکداریی دیکە لە سنورەکان، رووداوى نەخوازراو لەو ناوچانە روودەدات.