فۆتۆ:
2019-08-31
19974 جار خوێندراوەتەوە
ژنێکی ئەمریکی بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێکی کردبێت ماوەی ٣٥ ساڵ لە زیندابووە و دوای ئەوەی ئاشکرابووە کە بێتاوانە، بڕی ٣ ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو پێدراوە.
ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، کاسی وودزی تەمەنە ٦٧ ساڵ، لە ساڵی ١٩٨٠ بە تۆمەتی کوشتنی کچێکی ١٩ ساڵ بە ناوی میشێڵ میتچێل زیندانیی کراوە.
لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، پشکنینێکی بۆماوەیی لەسەر جگەرەیەک کە لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراوەتەوە دەریخستووە کە کاسی بێتاوان بووە لە کوشتنی کچەکە و دادگاش وەکو قەرەبووکردنەوەی سزاکەی ٣ ملیۆن دۆلاری پێداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، دەرکەوتووە کە پیاوێک بە ناوی رۆدنی هالبەور کچەکە و کەسێکی تریشی کوشتووە، پارێزەری کاسی، ئێلەزەبێس وانگ باسی لەوە کرد، کە بەردەوام دەبێت لە خستنەڕووی کارە نایاساییەکانی شارەکە و لێکۆڵەوەرەکانی و کە وایە بە زۆر کاسی ناچار کراوە دان بە تۆمەتێکدا بنێت کە نەیکردووە هەرچەندە لەو کاتەدا لە نەخۆشخانەی نەخۆشییە دەروونییەکاندا بووە.

