سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کۆمەڵێک ئافرەت خەونی منداڵێکی هەژار بەدیدەهێنن

فۆتۆ: 
2019-08-31

20733 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیای تەنیوە، شێوازی هاوکاری کۆمەڵێک ئافرەت بووە بۆ منداڵێکی هەژار، کە چۆن خەونەکەی بەدیدەهێنن.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان کۆمەڵێک ئافرەت سوپرایزێک بۆ منداڵێکی هەژار دەکەن، لە شوێنی فڕێدانی خاشاک و لە تەنیشت سەتڵی خۆڵەوە بە جۆرێکی جیاواز دیارییەکەی لە کارتۆنێکدا بۆ دادەنێن.

ئەو منداڵە لەو جێگەی کە ئافرەتەکان دیارییەکەیان بۆ داناوە، ڕۆژانە بەردەوام لەو سەتڵی خۆڵە بۆ شت دەگەڕێت، ئەوانیش بە خەونی منداڵەکەیان زانیوە، کە هەمیشە خەونی بەوەوە بینیوە پاسکیلێکی هەبێت.

ئافرەتەکان پاسکیلێک دەکەنە کارتۆنەکەوە لە تەنیشت سەتڵی خۆڵەکەوە دایدەنێن، کاتێک منداڵەکە دێتە ئەو جێگە بەهەمان مەبەستی پێشوو، هەست بە کارتۆنەکە دەکات، کاتێک دەیکاتەوە ئەو پاسکیلە دەبینێت کە هەمیشە خەونی پێوەبینیوە.

ئەو دیمەنەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا بڵاوبووەتەوە، بە کارێکی مرۆڤ دۆستانەیان هەژمار کردووە، کە چۆن ئافرەتەکان هاوکاری منداڵێکی هەژاریان کردووە.

 

Henüz on yaşında; sokakta karton, naylon topluyor..öğrendik ki o çok istediği şeyi almak için kumbara da para biriktiyormuş ve bugün ona hayatı boyunca unutamayacağı bir sürpriz yaptık..😇

Lütfen izleyin..🌸🌸

Embedded video