سەردێڕ:

ئەمریکا ژمارەیەک باجی دیکەی بەسەر کەلوپەلەکانی چیندا سەپاند

فۆتۆ: 
2019-08-31

888 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، باجی گومرگی زیاتر بەڕێژەی ١٥% دەخاتە سەر کەلەپەلە هاوردەکانی چین و لە یەکشەممەی داهاتووشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردووە، ئەو کەلوپەلانەش ماددە خۆراکییەکان و جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵ دەگرنەوە و قەبارەی باجەکانیش بە ملیاران دۆلار مەزەندە کراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاتر لە ١٣% ی کۆمپانیاکانی ئەمریکا خاکی چین جێدەهێڵن.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دۆناڵد تڕەمپ پێداگریی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی چین دەکاتەوە و دەڵێت، هێشتا ئەو کۆبونەوەیەی بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بەڕێوەبچێت هەڵنەوەشاوەتەوە، ئەگەرچی حکومەتی چین جەختی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو گفتوگۆیە نەکردووەتەوە.

ماوەی نزیکەی ساڵێکە هەردوو وڵات شەڕی بازرگانیان دژ بەیەکتر دەستپێکردووە و  ملیاران دۆلار باجی گومرگیان لەسەر کەلوپەلەکانی یەکتر داناوە.