سەردێڕ:

خواردنەوەی ئاوی ناو گۆزە و مەرکانە تەندروستە؟

فۆتۆ: 
2019-08-30

52356 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆندا خەڵکی لە گۆزە و گڵینە و مەرکانەدا ئاویان هەڵدەگرت و دەیانخواردەوە، کە ئاوێکی سازگاری هەبووە، خواردنەوەی ئاوی مەرکانە و گۆزە سودی تایبەتی خۆی هەیە.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکی تایبەتدا ئاماژەی بە سوودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی ئاوی ناو گۆزە و مەرکانەی کردووە، ئەوانیش:

یارمەتی باشکردنی کرداری هەرس و ماددە خۆراکییەکان دەدات

ئەو جۆرە ئاوە ئاستی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن لە جەستەدا ڕادەگرێت، ئاوەکەش بە شێوەیەکی سروشتیی سارد دەکات کە کرداری هەرس سوودی لێوەردەگرێت.

-  ئاوێکی ساردی سروشتیت دەستدەکەوێت

بەهۆی پێکهاتەی گۆزە و مەرکانە ئاو بە شێوەیەکی سروشتیی و بۆ ماوەیەکی زۆر سارد دەکات.

بە هاوڕێی ژینگە ناسراوە

باشترە لە قوتوو و تەرمۆزە پلاستیکییەکان، ئەو گۆزانە سروشت دووبارە سوودی لێوەردەگرێتەوە، هەربۆیە بە هاورێی ژینگە ناودەبرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تێچووی داراییان زۆر نییە.

ئاستی هایدرۆجینی لە جەستەدا ڕادەگرێت

ئەو قورەی لێی دروست دەکرێت لەگەڵ ترشێتی ئاودا کارلێک دەکات، بەوجۆرە ئاستی هاویدرۆجینی ڕادەگرێت  بۆ کەمکردنەوەی ترشێتییەکە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە کانزاکان و وزەی کارۆموگناتیسی تێدایە کە بۆ هەندێک گرفتی تەندروستیی بە سوودە.

ئ.ل