سەردێڕ:

ئەردۆغان: لەگەڵ تڕەمپ تاوتوێی دۆخى ئیدلب دەکەم

ئەردۆغان و تڕەمپ کۆدەبنەوە
فۆتۆ: 
2019-08-30

1651 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ کۆدەبێتەوە و بۆئەوەى تاوتوێی دۆخى ئیدلب لە سوریا و چەند بابەتێکى دیکە بکەن.

رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ لە دواى نوێژى هەینى بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند، لەچوارچێوەى کۆبوونەوەى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ تاوتوێی چەند بابەتێک دەکات یەکێک لەوانەش پەیوەندیدارە بە دۆخى ئیدلب لە سوریا.

لەبارەى هەڵوێستەکانى ئەمریکا لەسەر رادەستنەکردنى فرۆکەى ئێف ٣٥، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەگەر ئەمریکا بەردەوامى بدات بەو هەڵوێستانەى ، ئەوا چارەسەرێکى دیکە دەدۆزنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانێکیدا بۆ مۆسکۆ، لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فلادیمێر پۆتین ئاماژەى بەوەکرد، قبوڵى ناکەن بە بیانووی بوونی تیرۆرەوە، هێرشکردن لە زەوی و ئاسمانەوە بۆ سەر خەڵکی سڤیلى سوریا لە لایەن ڕژێمى ئەسەدەوە بەردەوام بێت.

پێشتر سوپای سوریا بە پشتیوانی فرۆکە جەنگییەکانی روسیا شارۆچکەی خان شیخۆنی لە پارێزگای ئیدلب کۆنتڕۆڵکردەوە، کە لە دوای خۆپیشاندنی خەڵکی سوریا دژی رژێمی بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی نەیاری حکومەتی سوریادابوو.