سەردێڕ:

پێنج خوو لەکاتی نانخواردندا دەبنە هۆی چەندین نەخۆشی

فۆتۆ: 
2019-08-30

4486 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک خوو هەن لە کاتی نانخواردندا کە لەوانەیە ببنە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکی دیاریکراو، بە وتەی پزیشکان ئەم خووانە لەناو زۆربەی کەسانی ئەمڕۆدا دەبینرێن، و زیانيش بە تەندروستییان دەگەیەنێت.

نانخواردن لەبەردەم شاشەکاندا

خواردن لەکاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا لە مەترسیدارترین خوون، زۆربەی خەڵکان کاتێکی زۆر لەگەڵ کۆمپیوتەر و تەماشاکردنی شاشە ئەلیکترۆنییەکان بەسەر دەبەن، لە ئەمڕۆدا خوویەکی زۆر بەربڵاوهەیە ئەویش نان خواردنە لەگەڵ کۆمپیوتەردا لە شوێنی کار، پزیشکان هۆشداری دەدەن ئەم کارە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئەندامەکانی لەش و تەنانەت توشبوون بە شێرپەنجە.

نانخواردن بە خێرایی

نانخواردن بە خێرایی و یاخود بەپێوە، تەنانەت هەندێک کەس لە ماڵەکانیاندا بەو شێوەیە ڕاهاتوون یاخود بەهۆکارێک پەلەیانە لە کاتی نانخواردندا، ئەم خووە زۆر ترسناکە، چونکە کاتێک مرۆڤ بەپەلە یاخود بە پێوە نان دەخوات ئەوا خۆراکەکە با خێرایی دەگات گەدە و کرداری هەرس دەشێوێنێت و ئەگەری زیادبوونی کێش زیاتردەکات، پزیشکانی ژاپۆن ئەوەیان ڕاگەیاند بەردەوامبوون لەم خووە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو.

خۆراکی سارد

خواردنی خۆراکی سارد، نزمی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی پرۆسەی بایۆکیمیایی لە لەشدا، هەربۆیە خواردنی خۆراکی سارد بە بەردەوام دەبێتە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس و ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی تایبەت بە کۆئەندامی هەرس.

خواردنی دەرەوەی ماڵەکەت

 بەپێی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە کردارییەکان خواردنی ماڵەوە باشترینە، نانخواردن لە دەرەوەی ماڵەکەت دەبێتە هۆی پیسبوونی لەش بە ماددە کیمیاییەکان و ئەمانەش گۆڕانکاری نەرێنی لە لەشدا بەدیدەهێنن، بەپێی ووتەی پسپۆڕانی بوارەکە، ئەم ماددە کیمیاییانە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی ڕەبۆ، شێرپەنجەی مەمک، قەڵەوی، شەکرەی جۆری دووەم، لاوازی و کەمتوانایی لە چالاکییەکاندا، لاوازی کارەکانی مێشک و لاوازی کۆئەندامی زاوزێ و نەزۆکی.

خواردنە خێراکان

خواردنی ساندویچ و لەفە ئامادەکراوەکان بە ئاسانترین و خێراترین ژەمی سووک دادەنرێن، هەربۆیە زۆربەی خەڵکی ئارەزووی دەکەن، لەکاتێکدا ئەم ژەمە خواردنانە تەنها پێکهاتوون لە کاربۆهیدراتێکی سادە و ڕۆن، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی گلوکۆز لە خوێندا و پاشان ئەو کاربۆهیدراتە سادەیە ناتوانێت ئاستی شەکر جێگیربکات بۆیە ئاستی گلوکۆز بە خێرایی دادەبەزێت و پاشان هەست بە برسێتی دەکرێت و دەبێتە هۆی توشبوون بە قەڵەوی.