سەردێڕ:

ترەمپ: دواى ڕێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان ژمارەی سەربازەکانمان کەم دەکەینەوە

فۆتۆ: 
2019-08-30

1163 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بە بەهێزییەوە لە ئەفغانستان دەمێنێتەوە، بەڵام دواى ڕێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان، ژمارەی سەربازەکانیان کەم دەکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ بزوتنەوەى تاڵیبان لەڕێککەوتن نزیکبوونەتەوەو دواتریش بڕیار لەسەر قۆناغی داھاتوو دەدەن، بەڵام بەهەمیشەیى دەمێننەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا وڵاتەکەى خاوەنی نزیکەی ١٤ ھەزار سەربازە لە ئەفغانستان و لە دوای ئەگەری رێککەوتنیش لەگەڵ تاڵیبان، ژمارەی سەربازانی ئەمریکا کەم دەبێتەوە بۆ هەشت هەزار و ٦٠٠سەرباز.