سەردێڕ:

بەهۆى ٥٠ دۆلارەوە ٣٦ ساڵ بەندکرا

فۆتۆ: 
2019-08-30

14483 جار خوێندراوەتەوە

پیش ٣٦ ساڵ گەنجێکى تەمەنى ٢٠ ساڵان لە ئەمریکا بریارى بەندکردنى هەتاهەتایى بەسەردا درا و زیاتر لە سێ دەیە کرایە بەندینخانەوە.

ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى بڵاویکردەوە، ئاڵڤن کینارد گەنجێکى دانیشتوى ئەمریکایە و لە ساڵى ١٩٨٣ سزاى بەندکردنى درا بۆ هەتا هەتایى و سزاکەش لەگەڵ ئەو تاوانەى کردویەتى نەگونجاوبووە، بەڵام بەپێى "یاساى سێ لێدانەکان" بووە کە بەشێکە لە ستراتیجییەتى وەزارەتى دادى ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبونەوەى توندوتیژی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو گەنجە (کینارد) لە تەمەنى ٢٢ ساڵیدا بڕێک پارەى لە یەکێک لە نانەواخانەکانى ئەو وڵاتەدا دزیوە کە ٥٠ دۆلار و ٧٥ سەنت بووە و بەوەش تۆمەتبارکرا بە ئەنجامدانى تاوانى ڕاستەوخۆ بە پلەى یەک.

ڕونیشکراوەتەوە، دواى ٣٦ ساڵ بەندکردن لە بەندینخانەى چاکسازى بیسیمەر لە ولایەتى ئالاباما لە مانگى ئابى ٢٠١٩ لەلایەن دادوەرى دادگاى دیڤید کاربنتەر سزاکەى کۆتایى هات وبڕیارى ئازادکردنى کینارد درا، کە تەمەنى لە ئێستادا بووەتە ٥٨ ساڵ.

Man Who Spent 36 Years In Prison For Stealing $50 Is Set To Be Freed

هاوکات لەگەڵ ئازادکردنیدا خوشکەزایەکى کینارد  ڕایگەیاند،" زۆر خۆشحاڵین بە ئازادکردنى و هەموان دەگریاین و باسى ئەو سات و ئازادیەمان دەکرد.

بەپێى ڕاپۆرتەکەى گاردیان، کینارد پێش بەندکردنى پیشەى دارتاشى و دروستکردنى خانوو بووە و خوشکەزاکەى ئاگادارکردووەتەوە کە دەیەوێت دوبارە کارى دارتاشى بکاتەوە و دەیەوێت کارێکى دەستبکەوێت تا بارى دەرونى خۆى هێوربکاتەوە و ئەوانیش هاوکارى دەبن.

Image result for Man Who Spent 36 Years In Prison For Stealing $50 Is Set To Be Freed

پارێزەرى کینارد ڕایگەیاند، سەدان کەسى ترى هاوشێوە لە بەندینخانەکاندا ماونەتەوە و بەهۆى ئەوەى پارێزەریان نیە.

ووتیشى، بریارێکى زۆر نادادپەروەرییە کە کەس بڕوا ناکات، کە سەدان کەسى ترى لەو بابەتە لە ولایەتى ئالاباما بۆ هەتا هەتایى بەند دەکرێن بێ ئەوەى مافى مەرجى ئازادکردنیان هەبێت لەسەر ئەو تاوانانەى کردویانە کە تاوانى کوشتنیش نین.