سەردێڕ:

ئێران سەرجەم ئەندامانى دامەزراوەى بەرگریکردن لە دیموکراسى خستە لیستى سزاکانیەوە

فۆتۆ: 
2019-08-30

1996 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى ئێران سەرجەم ئەندامانى دامەزراوەى بەرگریکردن لە دیموکراسى خستە لیستى سزاکانیەوە و تۆمەتباریان دەکات بە هاندانى حکومەتى ئەمریکا بۆ زیادکردنى سزاکانى سەر ئێران.

عەباس موسەوی وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ناوى سەرجەم ئەندامانى ئەو دەزگایە ئاراستەى دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکەى ئێران دەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەیەکەم هەنگاودا سزاکە بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنرێت کە سەربەو دامەزراوەکەن و هەڵگرى ڕەگەزنامەى جیاوازن.

وتیشى، دامەزراوەی بەرگریکردن لە دیموکراسییەکان رۆژانە پلانی سزادانى ئابووری ئەمریکا بۆسەر ئێران دادەڕێژێت و ئەم دامەزراوە بەرپرسیارە لە پلانداڕشتن و جێبەجێکردنى هەنگاوەکانی ئەمریکا دژبە ئێران.