سەردێڕ:

لە ماوەی سێ مانگدا ٥٠٠ ملیۆن هەنگ لەناوچوون

فۆتۆ: 
2019-08-30

7102 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەکارهێنانی دژە مێروو بۆ مەبەستی کشتوکاڵی لە وڵاتی بەرازیل لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن هەنگ لەناوچوون.

ماڵپەری بی بی سی بڵاویکردەوە، لە سەردەمی ئیدارەی مایکڵ تێمەر سەرۆکی پێشووی بەرازیل، و ژایر بۆلسۆنارۆ سەرۆکە نوێیەکەش، ، وڵاتی بەرازیل بووەتە گەورەترین کڕیاری لەناوبردنی میروو لە جیهادا، لەوانەش، ١٩٣ جۆری دژە گژوگیایی و دژە مێروو کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا قەدەغەکراون.

توێژەرانی وڵاتی بەرازیل ئاشکرایانکرد، بەهۆی بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانەوە بۆ زیادکردنی بەرهەمی کشوکاڵی و تەرخانکردنی زەوی زیاتر بۆ مەڕوماڵات و شوێنی کشتوکاڵی، تەنها لە ویلایەتی ڕیۆ گراندێ دۆ سۆل زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن هەنگ لەناوچوون، ٧ ملیۆن لە ساو پاوڵۆ، ٥٠ ملیۆن لە سانتا کاتارینا و ٤٥ ملیۆنی تریش لە ماتۆ گرۆسۆ.

سەرۆکە نوێیەکەی بەرزایل لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە رەخنەی زۆری لێگیراوە لە بارەی چۆنییەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ ژینگەدا، زۆربەی بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە سەرۆکەکە هانی جوتیاران دەدات دارستانەکان ببڕنە و زەوی زیاتر بۆ کاری کشتکوکاڵی و بەخێوکردنی مەڕوماڵات تەرخان بکەن.

بە گوێرەی زۆربەی پسپۆڕان، ئەم بڕیارانە هۆکاری لەناوچوونی ئەو ژمارە زۆرەی هەنگ بووە لە وڵاتەکەدا و سەرچاوەی سووتانی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆنە.