سەردێڕ:

ئەمریکا فەرماندەییەکى سەربازیى لە بۆشایى ئاسمان دروست دەکات

فۆتۆ: 
2019-08-30

1914 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بڕیاریدا فەرماندەییەکى سەربازیى تایبەت لە بۆشایى ئاسمان لە پنتاگۆن دروست بکات.

ترەمپ لە میانى ئاهەنگێکدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکى میژویی وگرنگى ناوەندى بۆشایى ئاسمانییە بۆ پاراستنى ئاسایش و بەرگرى ئەمریکا.

ووتیشى، کارى گرنگ و ئامانجى دروستکردنى ئەو فەرماندەییە لە بۆشایى ئاسمان پاراستنى هەیبەتى ئەمریکایە لە هەڕەشەى چین و ڕوسیا لە گۆڕەپانى جەنگى نوێدا.

ئاماژەى بەوەشکرد، بوونى ئەو فەرماندەییە لە بۆشایى ئاسماندا بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەو دوژمنانەیە کە هێرش دەکەنە سەر مانگە دەستکردەکانى ئەمریکا لە بۆشایى ئاسماندا.

ئەو فەماندەییە نوێیە سەرپەرشتى بۆشایى ئاسمان و مانگە دەستکردەکان و ئەو فرۆکانەى لە ئاستێکى زۆر بەرزدا دەفڕن.

هاوکات جۆن ریمون فەرماندەى ئەو فەرماندەییە نوێیە ڕایگەیاند، دوژمنەکانى ئەمریکا بە کردار دەستیان کردووە بەکارهێنانى بۆشایى ئاسمان لە چوارچێوەى ململانێکانیان لەگەڵ ئەمریکا.

وتیشى، "ئەمڕۆ ئێمە باشترینین لە جیهاندا لە بۆشایى ئاسماندا و ئەو ئاستەمان نزیکە لەدەستبدەین و بۆیە دمانەوێت بە خێرایى بجوڵێین و لە پیشەنگدا بمێنینەوە.