سەردێڕ:

بۆچی هەندێک کەس ڕێجیمیش دەکەن و کێشیان دانابەزێت؟

فۆتۆ: 
2019-08-29

14281 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس ئەگەرچی پەیڕەوی خشتەی خۆراکی تەندروست و وەرزش دەکەن، بەڵام کێشی لەشیان دانابەزێت، کە کۆمەڵێک هۆکار لە پشتییەوەیەتی.

ماڵپەڕی مێدیکا فۆروم لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری دانەبەزاندنی کێشی لەش لەدوای ڕێجیمێکی سەخت و خۆراکی تەندروست، ماندوێتی زۆر و کەم خەوییە، جەستە درەنگ وەڵامدانەوەی بۆ خەو دەبێت هۆکارەکەشی گرفتی دەروونییە، ئەمەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت.

هۆکارێکی تری زیادبوون یان دانەبەزینی کێشی لەش تێکچوونی چالاکییەکانی ڕژێنەکانی سەر گورچیلەیە، کە گرفت لە دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ دەدات و برێکی زۆر لەو هۆڕمۆنە لە جەستەدا دەردەدات، کە بەرپرسە لە دڵەڕاوکێ و ئارەزووی خواردن.

گرفتی تێکچوونی چالاکییەکانی غودەی دەرەقی و کەمی ڤیتامین D3 هۆکارێکی ترە بۆ دانەبەزاندنی کێشی لەش، چونکە ئەو ڤیتامینە هەڵدەستێت بە مژینی کالسیۆم کە بۆ بەهێزی ماسولکەکان گرنگن و ڕۆڵی لە ماددە خۆراکییە تەندروستییەکان هەیە.

بەپێی ڕای پزیشکانی خۆراک، باشترین بیرۆکە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش لە رێگەی بەهێزکردنی ماسولکەکانەوەیە، ماسولکەکان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە تواندنەوەی چەوری لەش.

Doc-P-620058-637024166324550415.jpg