سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی هەرەسهێنانی پردێک لە تورکیا

فۆتۆ: 
2019-08-29

13365 جار خوێندراوەتەوە

لە شارۆچکەی تێرمی باکوری تورکیا، بەهۆی بارانبارینەوە  پردێک هەرەسیهێناوە و ساتی ڕووداوەکەش لە لایەن کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمار کراوە.

ماڵپەڕی بی بی سی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە، لە ڤیدیۆکەدا دیارە، دوو کەس بەسەر پردەکەدا دەڕۆن و لە نزیکییەوە ئۆتۆمبێلێکیش پارککراوە.

لە ناکاودا بەشێکی پردەکە هەرەسدەهێنێت و دوو کەسەکە و ئۆتۆمبێلەکە دەکەونە ناو ڕووبارەکەوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو دوو کەسە تەنها تووشی چەند بریندارییەکی سووک بوون و تەندروستییان جێگیرە.

ئەمەش ڤیدیۆی ساتی ڕووداوەکەیە:

 ز.ن