سەردێڕ:

پەرلەمانى عێراق.. لیژنەى ئەوقاف لە هەوڵى کەمکردنەوەى پشووە فەرمییەکانە

فۆتۆ: 
2019-08-29

1303 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لە پەرلەمانى عێراق لە هەوڵى کەمکردنەوەى پشووە فەرمییەکاندایە.

حوسێن یەسارى سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیی ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەڕێگەى پرۆژە یاسایەکەوە پشووە فەرمییەکان لە عێراقدا کەمبکەنەوە، کە بەشێک لە ڕۆژە پشووەکان یادى ڕۆژە خەمناکەکانە لە وڵاتدا.

ڕاشیگەیاند، بەشێکى تر لە پشووە فەرمییەکان بۆنە ئاینییەکانە، کە ناکۆکییە لەنێوان مەزهەبەکاندا.

حوسێن یەسارى وتیشی، ئەو ڕۆژانەى وەکو پشووى دەمێننەوە، ڕۆژى جەژنى نیشتمانى لە سێى ئۆکتۆبەر و ١٤ى تەموزیش ڕۆژى ڕاگەیاندنى سیستمى کۆمارییە و پشووە ئاینییەکانیش ڕۆژانى یەک و دەى مانگى موحەڕەم و یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام و ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزان و قوربان دەبن.

وتیشی، پێشنیازێک هەیە کە ڕۆژى ٢٥ى کانونى یەکەم بکرێت بە پشووى فەرمى، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژى لەدایکبوونى حەزرەتى عیسا.