سەردێڕ:

عێراق.. ١١ چەکدارى داعش سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا درا

فۆتۆ: 
2019-08-29

1705 جار خوێندراوەتەوە

دادگایەکى عێراق بریارى لەسێدارەدانى بەسەر١١ چەکدارى داعشدا سەپاند لەسەر تاوانى تەقاندنەوەى پردێک لە پارێزگاى بابل.

لە ڕوونکردنەوەیەکى دادگادا هاتووە، دەستەى یەکەم لە دادگاى تاوانەکانى بابل کەیسى ١١ چەکدارەکەى بینیوە کە دانیان بەوەى لایەنگرى داعش بوون و لە ولایەتى باشورى ریکخراوى داعش کاریان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان دانیان بەتەقاندنەوەى ئەو پردە ناوە کە پردێکى ستراتیجى بووە لە ناحیەى جورف وسەخرى باکورى پارێزگاى بابل کە بە هۆیەوە سێ کەش کوژران و ١٩ کەسیش برینداربوون کە سەرجەمیان لە هێزە ئەمنیەکان بوون.

بەپێى بڕیارەکەى دادگا، بە ئامادەبوونى داواکارى گشتى تاوانبارەکان بەپێى مادەى چوارى یاساى لە نابردنى تیرۆر سزاى لەسێدارەدانیان بەسەردا دراوە.

ڕوونیشکراوەتەوە، شارەزایانى ئەندازیارى بڕى تێچووى چاککردنەوەى پردەکەیان بە ١٨ ملیار دینار خەمڵاندووە و چەکدارەکانیش دانیان بە چەند تاوانێکى تردا ناوە کە لەو ماوەدا ئەنجامیانداوە.