سەردێڕ:

ئەمریکا ١٠کۆمپانیا و کەسایەتى خستە لیستى ڕەشەوە

فۆتۆ: 
2019-08-28

2682 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا ١٠ کۆمپانیا و کەسایەتى خستە لیستى ڕەشەوە بەتۆمەتى پڕچەککردنى سوپاى ئێران بۆ پەرەپێدانى چەکى وێرانکەر.

لە ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ى ئابى ٢٠١٩ بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دوو تۆڕ کە پەیوەندیان بە بەرپرسانى ئێرانەوە هەیە و ژێر بەژێر کاریان کردووە بۆ بەرژەوەندى چەند دەزگایەکى سەربازی ئێران.

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، پێنچ کۆمپانیا و پێنچ کەسایەتیی کە ناویان خراوەتە لیستى رەشەوە کۆمپانیاکەیان وەک روکار بەکارهێناوە بۆ کرینى کەرەستەى سەربازى ئەمریکا و رادەستکردنى بە ئێران.

ئاماژەبەوەشکراوە، بارەگاى سەرەکى چوار کۆمپانیایان لە نێو خاکى ئێراندان و بارەگاى سەرەکى کۆمپانیاى پێنجەمیش لە هۆنگ کۆنگە.