سەردێڕ:

چوار هۆکار ڕێگرن لە دابەزاندنی کێشی لەش

فۆتۆ: 
2019-08-28

8882 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس ئەگەرچی پەیڕەوی خشتەی خۆراکی تەندروست و وەرزش دەکەن، بەڵام کێشی لەشیان دانابەزێت، کە کۆمەڵێک هۆکار لە پشتییەوەیەتی.

ماڵپەڕی مێدیکا فۆروم لە بابەتێکی تەندروسیدا نوسیوویەتی، هۆکاری دانەبەزاندنی کێشی لەش لەدوای ڕێجیمێکی سەخت و خۆراکی تەندروست ماندوێتی زۆر و کەم خەوییە، جەستە درەنگ وەڵامدانەوەی بۆ خەو دەبێت هۆکارەکەشی گرفتی دەروونییە ئەمەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت.

هۆکارێکی تری زیادبوون یان دانەبزینی کیشی لەش تێکچوونی چالاکییەکانی ڕژێنەکانی سەر گورچیلەیە، کە گرفت لە دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ دەدات و برێکی زۆر لەو هۆڕمۆنە لە جەستەدا دەردەدات، کە بەرپرسە لە دڵەڕاوکێ و ئارەزووی خواردن.

گرفتی تێکجونی چالاکییەکانی غودەی دەرەقی و کەمی ڤیتامین D3 هۆکارێکی ترن بۆ دانەبەزاندنی کێشی لەش، چونکە ئەو ڤیتامینە هەڵدەستێ بە مژینی کالسیۆم کە بۆ بەهێزی ماسولکەکان گرنگن و ڕۆڵی لە ماددە خۆراکییە تەندروستییەکان هەیە.

بەپێی پزیشکانی خۆراک باشترین بیرۆکە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش لە رێگەی بەهێزکردنی ماسولکەکانەوەیە، ماسولکەکان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە تواندنەوەی جەوری لەش.