سەردێڕ:

بۆچی لە کاتی لە خەوهەستان لە بەیانیاندا هەست بە ژانەسەر دەکەیت؟

فۆتۆ: 
2019-08-28

10204 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە بێزارییەکانی بەیانیان کە زۆر کەس توشی دەبێت هەستکردنە بە ژانەسەر لەکاتی هەستان لە خەو، کاریگەریی لەسەر چالاکییەکانی ئەو  ڕۆژەی دەبێت.

ماڵپەڕی وومەن هێڵسی ئەمریکی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترین هۆکارەکانی دروستبوونی ژانەسەر کردووە لەکاتی هەستان لە خەو لە بەیانیاندا، ئەوانیش:

- باش نەخەوتن، کەمتر لە شەش کاتژمێر بخەویت، چونکە جەستە پێویستی بە ٧ بۆ ٨ کاتژمێر نوستن هەیە لە شەوێکدا.

- زۆر خەوتن، زیاتر لە ٩ کاتژمێر بنویت لەدوای هەستان لە خەو هەست بە ژانەسەر دەکەیت، ئەویش بەهۆی دەردانی بڕێکی زۆر هۆڕمۆنی سیرۆتۆنینە، کە کاریگەریی دەبێت لە باش نەگەیشتنی خوێنی پێویست بۆ مێشک.

- هۆڕمۆنی ئیندرۆفین ڕێک نەبێت کە بەرپرسە لە باشبوونی میزاج.

- زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولییەکان

- بوونی گرفتی هەناسەدان لەکاتی خەودا

- خەمۆکی و گرفتی دەروونیی

- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

Related image