سەردێڕ:

كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە هەشت پارێزگادا ٥٠ بۆ ٥١ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە

فۆتۆ: 
2019-08-27

13016 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە هەشت پارێزگا دەگەنە ٥٠ بۆ ٥١ پلەی سەدی و، رۆژی شەممەش جارێکی دیکە پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و خواری عێراق نزم دەبنەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە،  لە پارێزگاكانی ئەنبار، واست، نەجەف، دیوانییە، موسەننا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگەنە ٥٠ پلەی سەدی و لە پارێزگاكانی میسان و زیقار-یش دەگەنە ٥١ پلەی سەدی.

بەپێى راگەیەندراوەكە، پلەكانی گەرما لە بەغدا، سەڵاحەدین، كەربەلا، بابل دەگەنە ٤٩ پلەی سەدی و لە دهۆك و سلێمانی ٤٢ و لە هەولێر ٤٣ و لە موسڵ و كەركوك ٤٦ و لە دیالە ٤٧ پلەی سەدی.

كەشناسی عێراق، دەڵێت بەهۆی كاریگەری دابەزینی پاڵەپەستۆی گەرمای وەرزییەوە، ناوچەکانى عێراق تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەژێر كاریگەری شەپۆلی گەرما دەمێنێتەوە.

کەشناسى داواى لە هاوڵاتییان كردوە راستەوخۆ خۆیان نەدەنە بەر تشكی خۆر و شلەمەنی بخۆنەوە.

بەپێى پێشبینیەکانی کەشناسی عێراقیش، لە رۆژی شەممەی داهاتووە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور دادەبەزن.