سەردێڕ:

ئاژانسی ناسا: تەنێکی ئاسمانی هەڕەشە لە زەوی دەکات

فۆتۆ: 
2019-08-27

9359 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی بۆ زانستەکانی بۆشایی ئاسمان، ڕۆژی سێشەمە هۆشداری دا، لە نزیکبوونەوەی هەسارۆچکەیەکی گەورە و بەرکەوتنی لەگەڵ زەوی، ئەم هەواڵەش لەلایەن " ئیلان ماسک"  دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە پێشتر بڵاوکرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ هۆکارێک لەبەردەستدا نییە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی " ئیندپێندێنت" ی بەریتانی، ئیلان ماسک ئەوەی ڕوونکردەوە کە قەبارەی هەسارۆچکەکە زیاترە لە دووئەوەندەی قەبارەی تاوەری " شارد" لە لەندەن، کە بە گەورەترین باڵەخانەی ئەوروپا ناسراوە،

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ناسا، ئەم هەسارۆچکەیە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو دا بەتەنیشتی هەسارەی زەویدا تێدەپەڕێت و لە ڕۆژی ١٤ ی ئەیلولدا ئەگەری هەیە بەر زەوی بکەوێت ، پانی هەسارۆچکەکە زیاترە لە ٦٥٠ مەتر.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەسارۆچکەکەیە بەخێرایی ١٤ هەزار میل لە کاتژمێرێکدا بەرەو زەوی دێت و ماوەی ٣.٣ ملیۆن میل دەبڕێت لەکاتی تێپەڕبوونی بە تەنیشتی هەسارەی زەویدا، کە ئەم ماوەیەش دەکاتە نزیکەی چوار ڕۆژ بەپێی کاتی هەسارەکە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەم هەسارۆچکە گەورەیە دوای هاتنی هەسارۆچکەیەکی گەورە دێت لە یەکی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٠ دا، کە بە نزیکەیی هەموو ٢٠ ساڵ جارێک هەسارۆچکەیەکی گەورە دەردەکەوێت، جاری داهاتوو لەساڵی ٢٠٣٨ دا دووبارە دەبێتەوە.

ئاژانسی ناسا لەلای خۆیەوە ئەوەی ڕوونکردەوە کە، هەسارۆچکەکە هیچ مەترسییەک لەسەر هەسارەی زەوی دروست ناکات، جیم بردنستین، سەرۆکی دەزگای زانستی بۆشایی ئەمریکی، لەماوەی پێشوودا هۆشداری دا لە ئەگەری بەرکەوتنی ئەم هەسارۆچکە کوشندەیە لەگەڵ هەسارەکەمان هەسارەی زەوی.