سەردێڕ:

لە رۆژانی داهاتوودا دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ سعودیە دەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-27

1352 جار خوێندراوەتەوە

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ سعودیە دەکرێتەوە.

حەسەن کەعبی باسی لەوەشکرد، دەروازەی سنووری جەمیعە کەوتوەتە پارێزگای موسەننا و بە پێی رێکەوتنێکی پێشتری عێراق و سعودیە دەکرێتەوە.

لە ئێستادا دەروازەی عەرعەر تاکە دروازەی کراوەیە لە نێوان عێراق و سعوودیە کە ساڵانە لە وەرزی حەجکردندا حاجیان پێیدا دەچنە سعوودیە.

سعوودیە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ عێراق ئاسایی کردەوە، دوای ٢٥ ساڵ لە پچرانی بەهۆی داگیرکردنی کوێت لە لایەن عێراقەوە لە ساڵی ١٩٩٠.

مانگی ئایاری رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسایەکی پەسندکرد بۆ هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان وڵاتەکەی و سعوودیە.