سەردێڕ:

ڤیدیۆی ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەك بۆ ناو دەریا

فۆتۆ: 
2019-08-26

17505 جار خوێندراوەتەوە

چەند کەسێك لە کەنار دەریا ساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی ئیسپانییان تۆمارکردووە کە لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوارەەو بۆ ناو دەریا.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، فڕۆکەکە لە جۆری "C-101"ی سەر بە سەربازی ئیسپانییە و لە کاتی راهێنانی  رۆتینیدا بووە لە نزیك لامانگا لە مورسیا.

لەناکاو فڕۆکەکە هاوسەنگی تێكچووە و فڕۆکەوانەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەر لەوەی فڕۆکەکە بکەوێتە دەریاوە فڕۆکەوانەکە توانیویەتی لێی دەربچێت.

ژ.ن