سەردێڕ:

ڤیدیۆی ژنێکی نیشتەجێی دارستانی ئەمازۆن کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-26

46853 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێکی دانیشتووی دارستانی ئەمازۆن کە لە پشتییەوە دارستانەکە دەسووتێت بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ژنێک کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەمازۆنە و بە "پەتاخۆکان" ناسراوە لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە بە گریانەوە باس لە سووتانی دارستانی ئەمازۆن دەکات.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، ژنەکە تەماشای کامێراکە دەکات و بە گریانەوە دەڵێیت، "بۆ ماوەی دوو ساڵ خەباتمان کرد بۆ پاراستنی ئەم دارستانە، ئێستا ئەوانە هاتنە ناوی و سووتانیان".

دەشڵیت، "ڕووبارەکانمان دەکوژن، سەرچاوەی ژیانمان، ئێستاش دارستانەکەمان دسووتێنن، بەیانی شەقامەکان دەگرین و دەمەوێت هەموو میدیاکان ئەمە ببینن".

بە گوێرەی خەڵکە ناوخۆییەکان، ئاگرەکان بەهۆی دابینکردنی شوێن بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتی گەورە کراونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکە نوێیەکەی بەرازیل، ژایر بۆلسۆنارۆ، هانی خەڵکی دەدرێت کە هەوڵبدەن خێراتر دارستانەکان ببڕنە لە ئەمازۆن بۆ ئەوەی ناوچەی کشتوکاڵی نوێ دروستبکرێت و شوێن تەرخان بکرێت بۆ کارگەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە جیاوازەکانی ئاژەڵان.

هەواڵی سووتانی دارستانەکانی ئەمازۆن بووەتە سەردێری میدیا جیهانییەکان، ژمارەیەک لە سەرۆکەکانی وڵاتانی جیهان و کەسایەتییە بەناوبانگەکان و ڕێکخراوە جیاوازەکانی پاراستنی ژینگە داوا دەکەن کە هەوڵبدرێت کۆنتڕۆڵی ئاگرەکان بکرێت و چارەسەرێک ئەم گرفتە گەورەیە بدۆزرێتەوە.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە کە تا ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر زیاتر لە ٩ ملیۆن بینەری هەبووە:

 

People are deliberately starting fires in the to illegally deforest indigenous land for cattle ranching

Pataxó woman:
“These assholes came in and burned down [our reservation]... I want all of the media here to see this”

Embedded video