سەردێڕ:

باشترین وێنەکانی هەفتە بڵاوکرانەوە

فۆتۆ: 
2019-08-26

2635 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی کۆمەڵێک لە باشترین وێنەکانی بڵاوکردوەتەوە کە لەلایەن فۆتۆگرافەرە جیهانییەکانەوە گیراون.

پێشبڕکێی سەرکەوتن بەسەر تاوەری چەورکراودا، لە حەفتاو چوارەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئیندۆنیزیا لە ژێر دەستی داگیرکەرانی هۆڵەندی.

اندونزی

گەشتیاران بە سواری حوشتر لە دەشت و کێوەکانی مینگشا و دەریاچەی کرسن، پارێزگای دونهانگ لە ویلایەتی گنسو، لە باکوری ڕۆژئاوای چین.

چین

ڤیستیڤاڵی ساڵانەی سەرکەوتنی بودا بەسەر مارا ( یەکێکە لە ڕووحە خراپەکان) لە گوندێکی سەربە پارێزگای لالیت پور لە نیپاڵ.

نپال

ڕۆبۆتێک لەکاتی پێشکەشکردی خزمەتگوزاریدا لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی لە ڕێستۆرانتی " ڕۆبۆت" لە وڵاتی هیندستان.

هند

 هەزاران کەسی ناڕازی لە شەقامەکانی هۆنگ کۆنگ دوای بەجێهێشتنی پارکی ڤیکتۆریا.

هنگ کنک

یانیا گارنبێرتی سلۆڤینییای، براوەی خەڵاتی زێڕ لە پێشبڕکێی هاکیوجی ژاپۆن لەبواری سەرکەوتن بەسەر تاوێرەکاندا.

مسابقات جهانی صخره نوردی

دیداری بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیری بەریتانیا و ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئەمە یەکەمین دیداری جۆنسۆنە لەدەرەوەی وڵات وەکو سەرۆک وەزیر.

بوریس جانسون

باڵندەیەکی ماسیگر لەکاتی ڕاوکردنی ماسیدا لە پارکی سانت جیمس لە لەندەن.

پلکان

پیاوانی جلشۆر لەکاتی کارکردندا لە پارکی میللی بانکو، شاری ئابیجان، پایتەختی ئابوری ساحل عاج.

ارک ملی بانکو

کەرکەدەنێکی تازە لەدایکبوو کە تەمەنی تەنها پێنج ڕۆژە لەگەڵ دایکیدا لە پارکی ئاژەڵانی " بەرگر دەر ئارنم" لە هۆڵەندا.

کرگدن

ئەندامانی گروپی کۆیەر لەکاتی نمایشی گایا، وەکو هێمایەکی زەوی لە ئەفسانە کۆنەکانی یۆناندا، هونەرمەند لوک جرام هەستاوە بە دروستکردنی شێوەی گۆی زەوی بۆ کڵێسای پیتەر بارو.

کره زمین