سەردێڕ:

پیاوێک دوای پێنج ساڵ بەهۆش خۆی هاتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-25

9734 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی چینی کە ماوەی پێنج ساڵ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە بێهۆش بووە، لە ئێستادا بەهۆش خۆی هاتووەتەوە.

ماڵپەڕی پێری چینی بڵاویکردەوە، پیاوێکی چینی بەناوی لی ژیهوای دانیشتووی شاری ژیانگیانگی وڵاتی چین، ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی ڕووداوێکی ماتۆڕەوە مێشکی تووشی چەند بریندارییەکی مەترسییدار بووە.

لەبابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ڕۆژی ڕووداوەکەوە تا ئێستا بێهۆش بووە و ژنەکەی، ژانگ گویهوان، زیاتر لە دوو هەزار ڕۆژ تەنها کەس بووە کە چاودێری کردووە.

ژنەکەی لەو ماوەیەدا رۆژانە بەهۆی کارەکانییەوە تەنها چەند کاتژمێرێک خەوتووە، هاوسەرەکەشی زیاتر لە ١٠ کیلۆگرامی کێشی جەستەی لەدەستاوە، بەڵام لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خەبەری بووەتەوە و یەکەمین ئەو وشانەی کە وتوویەتی برتییبوون لە، "ژنەکەم، خۆشمدەوێیت".

پزیشکان لە سەرەتادا بە ژنەکەیان وتبوو، کە ئەگەری هەیە هاوسەرەکەی هەتاهەتایە بە بێهۆشیی بمێنێتەوە، بەڵام ژنەکەی ئەو قسانەی رەتکردببووەوە و رۆژانە کتێبی بۆ خوێندووەتەوە و چاودێریی کردووە، هەروەها بە سپیکەر ئەو گۆرانییانەی بۆ هاوسەرەکەی خستبووەتە سەر کە هەمیشە حەزی لێی بووە.

بە گوێرەی پزیشکان، ئەو کارانەی کە ژنەکە کردوونی، یارمەتی ئەوەی داوە مێشکی پیاوەکە بە چالاکی بمێنێتەوە و کاریگەرییەکەی گەورەی هەبووە لەسەر ئەوەی خەبەری بێتەوە.

لە ئێستادا ئەو پیاوە لە پرۆسەی چاکبوونەوەدایەوە و بە یارمەتیی ژنەکەی لە داهاتوویەکی نزیکدا لە نەخۆشخانە دێتە دەرەوە.

ز.ن