سەردێڕ:

هەرێم.. پڕکردنەوەی فۆڕمی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ دەکرێت بە ئەلیکترۆنی

فۆتۆ: 
2019-08-23

14701 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا هاوڵاتییان ده‌توانن به ‌شێوه‌ی (ئۆنڵاین) فۆڕمی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ و، دواتر بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دیکە دەتوانن سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە شار و شارۆچکەکان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەش کردووە، "هاوڵاتییان ده‌توانن له‌ رێگای ئه‌م لینكه‌وه‌  www.nid-moi.gov.iq  له‌سـه‌ر كومپیوته‌ر له ‌ماڵی خۆیان فۆڕمی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ و بیبه‌ن بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامه‌ڵه‌ی پێ بکەن."

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، "پێویسته‌ به‌رنامه‌ی (acrobetpro) له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌بێ یان، له‌ گوگڵ داونلۆندی بكه‌یت بۆئه‌وه‌ی باركۆدی فۆڕمه‌كه‌ بخوێنێته‌وه."

پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی کارتی نیشتمانی لەکاتێکدایە، له ‌ئێستادا له‌ هەموو پارێزگاکانی عێراق كار به ‌كارتی نیشتمانی ده‌كرێت و له ‌داهاتووشدا به ‌ته‌واوی ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ و پێناسی باری شارستانی.